دوو ساڵ بەسەر ڕووداوی تەقینەوەکەی ماڵی حاجی مەزهەر تێدەپەڕێت

خاپووربوونی خانووێک لە گەڕەکی کازیووەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز
خاپووربوونی خانووێک لە گەڕەکی کازیووەی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز

دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی کازیوەی  شاری سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی ماڵێک، 15 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی 17ـی 11ـی 2022، حاجی مەزهەر شێخ عەبدولڕەحمانی سیرێ، لە گەڕەکی کازیوەی دووی شاری سلێمانی، داوەتی زاوا و کوڕ و کچەکانی کردبوو بۆ مەبەستی سازدانی ئاهەنگێکی لەدایک بوون، بەڵام بەهۆی تەقینی سیستەمی غازی ماڵەکەی، سەرەڕای خاپووربوونی خانووەکەی 15 کەسیش گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکـی دیکەش بریندار بوون، هاوکات خۆی سەلامەت بوو.

ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆڤاژ بوو‌، سەرەتا کێشەیەک لە سیستەمەکە دروست دەبێت، دواتر وه‌ستایەك دەهێنن بۆ ماڵەکە تا سیستەمەکە‌ چاک بکاتەوە كه‌ غاز تێیدا دزه‌ی كردبوو، پاشان ڕووداوی تەقینەوەکە ڕووی دا و بەهۆیەوە خانووەکەش ڕووخا.

ڕووداوەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، هەر دوای ڕووداوەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی دەرکران سەبارەت بە دانانی سیستەمی غازی شۆڤاژی ماڵان لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان.

 
 
Fly Erbil Advertisment