مێسی بیر لە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکاتەوە
دەشڵێت منداڵەکانم کەتەلۆنین و منیش وا هەست دەکەم خەڵکی بارسێلۆنام

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینی و یاریزانی ئێستای ئینتەر مەیامی ئەمریکی هێما بۆ ئەوە دەکات هەموو کاتێک بیر لەو رۆژە دەکاتەوە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئەو شارەی زۆرترین ژیانی تێدا کردووە و چەندان بیرەوەری خۆشی تێدا تۆمار کردووە.
مێسی لە کەناڵی یانەی بارسێلۆنا دەرکەوت، پێش ئەوەی بەشداریی لە رێوڕەسمی یادی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
مێسی دەڵێت: منداڵەکانم کەتەلۆنین.. لە راستیدا منیش وا هەست دەکەم خەڵکی بارسێلۆنام و حەز دەکەم رۆژێک لە رۆژان بگەڕێمەوە"
🚨 🎶 Leo Messi ja ha escoltat les tres candidates al ‘𝐂𝐚𝐧𝐭 𝐝𝐞𝐥 𝟏𝟐𝟓𝐞̀ 𝐚𝐧𝐢𝐯𝐞𝐫𝐬𝐚𝐫𝐢’ pic.twitter.com/m09mqe4bdf
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) November 22, 2024
لیۆ هێما بۆ ئەوەش دەکات: "زۆر دڵخۆشم کە دەبینم بارسێلۆنا ئێستا سەرسوڕهێنەرە و لە ئاستێکی بەرزە، هەرچەندە ئەوە تووشی شۆکم ناکات، چونکە شتێکی نوێ نییە بەڵکو بەشێکە لە مێژووی یانەکە.
زۆر دڵخۆشم گەنجەکان دەرفەتییان پێ دەدرێت، بێگومان کاتێک بەمشێوەیە متمانەیان پێ دەدرێت وەکو ئێستا بەباشی دەردەکەون، ئەوان دەزانن یانەکە لە هەموو کەسێک باشتر و گەورەترە و لە بچووکیەوە وەکو جەنگاوەر یاریی دەکەن"
لەلایەن خۆیەوە هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: "ئەمە شانازییە کە باشترین یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا ستایشی من بکات"