رووماڵ

ڕێبەر ئەحمەد: بە بڕیاری حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی مەترسی داعش لە هەرێمی کوردستان دوور خرایەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی، پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک ڕایگەیاند: "ئێمە بینیمان شار دوای شار دەکەوت و دەکەوتنە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، لەوکاتەدا داعش دەیویست ناوچەکانیان فراوان بکەن، هەروەها کە سەلاحەددین و فەلوجە و ئەنباریان کۆنترۆڵ کردوو و هاتنە دەورووبەری بەغدا و ویستیان هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، دواتر سوپاس بۆ خەڵک و پێشمەرگە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران، کە ئەوکات کارەکتەرێکی سەرەکی بوون لە بەرانبەر داعش وەستانەوە."