په‌یامه‌كانی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی مێپس2024

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پانێڵێكی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆك، تیشكی خسته سه‌ر پرسه جیاواز و هه‌نووكه‌ییه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌وه به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆك، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین پرس و بابه‌تی هه‌نوكه‌یی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی و ژماره‌یه‌ك په‌یامی جیاواز له‌ناو گوته‌كانیدا بۆ وڵاتان و به‌رپرسانی ناوچه‌كه و جیهان به‌دی كرا، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێگه‌ی گرنگی سیاسی و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌رانی جیهان پانتاییه‌كی فراوانی دیداره‌كه‌ی داگرتبوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه، پێشتریش ئه‌زموونێكی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه و "پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و دەمانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە بەو په‌یوه‌ندییانه بدەین."
هه‌رچی له‌باره‌ی رووسیایه، مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، "پەیوەندییە ئابووریی و سیاسیەکانمان لەگەڵ وڵاتی ڕووسیا زۆر باشن و چەندین کۆمپانیای ڕووسی لە بواری نەوت و گازدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و گوتیشی: له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیاش په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئاستێكی زۆر باشدان.
كاتێكیش سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕژایه سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و وزه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق گەیشتووە و قەرەبووش نەکراوینەتەوە. جگە لەمەش مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دوادەخرێت". هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتیشی: "لە هەرێمی کوردستان هەوڵمان داوە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وه‌ك سەرچاوەی داهات، بەڵکو هەوڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتمان داوە، هیوامان وایە حکوومەتی عێراقیش هەمان کار بکات."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه، "هانی هەموو وەبەرهێنەرانی بیانی دەدەین لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، لە ماوەی ڕابردووش‌دا چەندين وڵات ڕێژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە."
تایبه‌ت به دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، "نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین" و له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لەسەر داوای حکوومەتی عێراق هاتوون و پێمان وایە تا ئێستاش هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و داعش هەر ماوە."
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه مه‌سرور بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی بێت و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵیش، باسی ئەوەمان کردووە کە پێویستە عێراق لە هەموو ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە دوور بخرێتەوە و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی عێراق و کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و تێکەڵی شەڕ و ئاژاوەیەک نەبین کە زیانی بۆ خەڵکی ئێمە تێدایە.
پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌كسانی و مافی مرۆڤیش به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی پێكهێنابوو و گوتی: عێراق نهیتوانییوە توانستی هەرە باشی خۆی نیشان بدات بۆ گرنگیدان بە مافی ئافرەت و یەکسانی، بەڵام بارودۆخەکە لە کوردستان زۆر جیاوازە هەوڵمان داوە ڕۆڵی زیاتر بە ئافرەت بدەین، دەرفەتی یەکسانمان ڕەخساندووە، ئافرەتانیش شان بە شانی پیاوان لە وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان ڕۆڵیان هەیە.