پوتین و ئەردۆغان چەند پرسێکی هەنووکەیی گەنگەشە دەکەن

سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و چەند پرسێکی هەنووکەییان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی کرێملن بڵاوی کردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە ڕێگەی تەلەفۆن قسەیان کرد و بەردەوامیان بە گفتوگۆکانی 23ـی ئۆکتۆبەری ڕابردووی کازان دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرسە هەنووکەییەکان و کارنامەی دوو قۆڵی بۆ هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی بە وردی تاوتوێ کران و بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشەکە، پەیوەندییەکان لەسەرجەم سێکتەرەکان بەردەوام دەبن.  

هاوکات ژمارەیەک پرسی نێودەوڵەتیش گەنگەشەیان لەبارەوە کرا.

 
Fly Erbil Advertisment