بەرازیل: لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لەناوچەیەکی شاخاوی زیاتر لە 20 کەس گیانیان سپارد

بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، لە ڕۆژهەڵاتی بەرازیل، پاسێک لە ڕێگایەکی شاخاوی هەڵدێراوە و کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە، لە ئەنجامدا 23 کەس گیانیان سپاردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی ئالاگۆاس، دەزگاکانی فریاگوزاری دووپاتیان کردەوە، کە 22 کەس لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان سپاردووە، دواتریش ئافرەتێکی دووگیان لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.
مێدیاکانی بەرازیل بڵاویان کردەوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینانی پاسەکە بریندار بوون، ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاسەکە 40 کەسی تێدا بووە.
لای خۆیەوە، پارێزگاری ویلایەتەکە، پاولۆ دانتاس، سێ ڕۆژ ماتەمینی بەهۆی ڕووداوەکەوە ڕاگەیاند.
ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی شاخاویی بە ناوی 'سێرا دا باریگا'بووە.
23 pessoas morreram e outras 29 ficaram feridas após um ônibus capotar na região da Serra da Barriga, em União dos Palmares, interior de Alagoas.
— GloboNews (@GloboNews) November 24, 2024
➡ Assista à #GloboNews: https://t.co/bFwcwLpLU9 #EspecialDeDomingo pic.twitter.com/lY65kijTmt
🇧🇷#BRASIL | ¡Tragedia! 23 muertos y varios heridos luego que un autobús se precipitó por un barranco cerca de la localidad de Uniao dos Palmares, en #Alagoas. #RochexRB27 pic.twitter.com/42ATwSagMm
— Rochex R. Robinson Bonilla (@RochexRB27) November 24, 2024