له چیای كۆڕه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازیی له گه‌شتیاران كراوه
شه‌پۆلێكی به‌فربارین ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی گرته‌وه و بۆ بینینی دیمه‌نه‌كانی به‌فربارین گه‌شتیاران ڕوویان له چیای كۆڕه‌ك له سنووری شارۆچكه‌ی ڕواندزكرد، له‌وێ ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پێشوازیی له گه‌شتیاران كراوه.
پله‌كانی گه‌رمی بۆ دوو پله ژێر سفری سیلیزی دابه‌زیوون و بەفر چیای کۆڕەکی سپی پۆش كردووه، جگه له گه‌شتیاریی ناوخۆی و عێراقی، له دووره‌وه‌ش بۆبینینی دیمه‌نه‌كانی ئێره هاتوون.
بۆ ڕازیكردن و ڕاكێشانی گه‌شتیاران لە چیای کۆڕەک ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پێشوازیکردن لە گشتیاران کراوە. هەروەها ده‌سته‌به‌ركردنی خواردن و خواردنه‌وه‌و شوێنی مانه‌وه لێره وایكردووه ساڵانه ل ه‌وه‌رزی زستان زۆرترین گه‌شتیار به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی پشوو سه‌ردانی بکەن، کە 80% گه‌شتیاران له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێن.
بەرزی 2127 لە ئاستی دەریا چیای کۆڕەکی کردووەتە ناوچەیەکی دڵنیایی لە بەفر بارین، هەر ئەمەش وایکردووە وەک ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری زستانە ببینرێت و لەگەڵ هەر بەفربارینێکدا گەشتیاری فرەنەتەوە لەخۆی کۆبکاتەوە.