وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی پشتیوانیی لە دامەزراندنی دەوڵەتی "سووریای یەکگرتوو" دەکەن

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه وه‌زارییه‌كانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سووریا له شاری عه‌قه‌به‌ی ئوردن بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی سووریا كۆ بوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه وه‌زارییه‌كانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سووریا كه هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئوردن، سعوودیه، عێراق، لوبنان، میسر و ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی له خۆ ده‌گرێت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئیمارات، به‌حره‌ینیش ئاماده‌ی بوون، له شاری عه‌قه‌به‌ی ئوردن بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی سووریا كۆ بوونه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه وه‌زارییه‌كانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سووریا دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی سووریا و هاوكاریكردن و ڕێزگرتن له خواست و بژارده‌كانی دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێویستیان زانیوه سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌و وڵاته ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێت و هاوكارییه مرۆییه‌كان پێشكه‌ش به گه‌لی سووریا بكرێت.
هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به‌هێزكردنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشیی سووریا و ناوچه‌كه و جیهان كراوه‌ته‌وه و به پێویستیش زانراوه پارێزگاری له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی سووریا بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی خۆتێكوتانی ئیسرائیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا به‌تایبه‌ت له جه‌به‌ل شێخ و هه‌ردوو پارێزگای قونه‌یتیره و ڕیفی دیمه‌شق كراوه و داواش كراوه دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتیر له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی سووریا ده‌ست پێبكات بۆ دامه‌زراندنی سووریایه‌كی گشتگیر كه جیاوازیی له نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان نه‌كات و ڕێز له مافی هه‌مووان بگرێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه وه‌زارییه‌كانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سووریا پشتیوانیی خۆیشیان بۆ ڕۆڵی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ده‌ربڕیوه و به هه‌مان شێوه‌ش پشتیوانی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی سووریا بۆ دۆخێكی گشتگیر و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو دووپات كردووه‌ته‌وه.