وەزیری بەرگریی تورکیا کوژرانی زیاتر لە هەزار چەکداری پەکەکە ڕادەگەیەنێت

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ - قوفڵ كه تا ئێسته به‌رده‌وامه، له سنووره‌كانی چیای قه‌ندیلدا زیاتر له هه‌زار و 100 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كوشتووه.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ - قوفڵ كه له‌وه‌ته‌ی 17ـی نیسانی 2022ـوه ده‌ستی پێ كردووه، ناوچه‌ی زابی له سنووره‌كانی (هه‌رێمی كوردستان) به ته‌واوه‌تی له چه‌كدارانی په‌كه‌كه پاك كردووه‌ته‌وه.
یەشار گولەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌زار و 136 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كوشتووه. گوتیشی، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا سێ هه‌زار و 156 مینیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و هه‌زار و 327 ئه‌شكه‌وتیان له‌ناو بردووه.
وەزیری بەرگریی تورکیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو هه‌زار و 421 پارچه چه‌كی جۆراوجۆر و 957 چه‌كی قورس و زیاتر له 919 هه‌زار پارچه یه‌ده‌گیان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.