ئەحمەد شەرع و گیر پێدرسن بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دیمه‌شق چاوی به نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ده‌كه‌وێت و بارودۆخ و پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌حمه‌د شه‌رع (ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی)، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ گیر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا كۆ بووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخ و پێشهاته سیاسییه‌كانی سووریایان كرد.
مێدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شەرع هاوكات له‌گه‌ڵ پێدەرسن تاوتوێی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2015 له باره‌ی سووریاوه بڕیاری 2252ـی ده‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده سوورییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه بووه.
گیر پێدەرسن، یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی2024، لە یەکەم سەردانیدا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، گەیشتە دیمەشق.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لەگەڵ گەیشتنی، جەختی لەسەر پێویستی دەستبەکاربوونی دامودەزگاکانی دەوڵەت کردەوە و داوای کرد بە تەواوی ئاسایشی خۆیان مسۆگەر بکەن.
پێدەرسن هه‌روه‌ها هیوای خواست "بە خێرایی کۆتایی بە گەمارۆکانی سەر سووریا ببینێت و بەم زووانە پرۆسەی بووژانەوە دەست پێ بکات."