پاپا فرانسیس: لە مووسڵ هەوڵ درا تیرۆرم بكەن

پاپای ڤاتیكان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك سه‌ردانی عێراقی كردووه، هه‌وڵ دراوه "تیرۆر"ـی بكه‌ن، ده‌شڵێت، ئه‌مه یه‌كه‌م مه‌ترسیدارترین گه‌شته‌كانی بووه له ماوه‌ی 11 ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به‌شێكی دیكه‌ی كتێبی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات"، بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق له ئاداری 2021ـدا.
پاپا فرانسیس هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك له ڕێگه‌ی چوونیدا بووه بۆ سه‌ردانی مووسڵ، لانی كه‌م له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه هه‌وڵ دراوه تیرۆر بكرێت.
پاپا فرانسیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیار وا بووه له مووسڵ به‌شداریی چالاكییه‌ك بكات، به‌ڵام له ڕێگه‌ی چوونی بۆ ئه‌و شاره، كچێك به هه‌مان شێوه ویستوویه‌تی بچێته مووسڵ و له كاتی گه‌یشتنی پاپادا خۆی بته‌قێنێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بارهه‌ڵگرێكی بچووكی به خێراییه‌كی ڕاده‌به‌ر لێ خوڕیوه.
تا ئێسته ڤاتیكان له لای خۆیه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری له باره‌ی ئه‌م قسانه‌ی پاپا فرانسیس نه‌داوه.
بڕیار وایه كتێبی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات"، كه له لایه‌ن پاپا فرانسیسه‌وه نووسراوه، له 14ـی كانوونی دووه‌می 2025 بڵاو بكرێته‌وه.