پارێزگاری پێشووی نەینەوا ڕەتی دەکاتەوە هەوڵی تیرۆرکردنی پاپا فرانسیس درابێت

پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌و قسانه‌ی پاپای ڤاتیكان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ڕایگه‌یاندووه، ساڵی 2021 كاتێك سه‌ردانی مووسڵی كردووه، هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نه‌جم جبووری، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ مووسڵ له ئاداری 2021ـدا به پێی ئه‌و پلانه ئه‌منییه به‌ڕێوه چووه كه بۆی دانرابوو و هیچ ئاسته‌نگێكی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نه‌هاتووه‌ته پێش.
نه‌جم جبووری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و تیمه ئه‌منییه‌ی چاودێری سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌كرد جگه له هێزه‌كانی ئه‌منی عێراقی، هاوكات تیمێكی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكیش چاودێرییان كردووه.
ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كات هیچ ڕاپۆرتێكی ئه‌منی و هه‌واڵگری پێ نه‌گه‌یشتووه كه باس له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بكات، به‌ڵكوو خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو جووڵه و ئۆپه‌راسیۆنێكی كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه هه‌بووایه، پرۆتۆكۆڵی ئه‌منی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه.
سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به‌شێكی دیكه‌ی كتێبی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات"، بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق له ئاداری 2021ـدا.
پاپا فرانسیس هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك له ڕێگه‌ی چوونیدا بووه بۆ سه‌ردانی مووسڵ، لانی كه‌م له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه هه‌وڵ دراوه تیرۆر بكرێت.
پاپا فرانسیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیار وا بووه له مووسڵ به‌شداریی چالاكییه‌ك بكات، به‌ڵام له ڕێگه‌ی چوونی بۆ ئه‌و شاره، كچێك به هه‌مان شێوه ویستوویه‌تی بچێته مووسڵ و له كاتی گه‌یشتنی پاپادا خۆی بته‌قێنێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بارهه‌ڵگرێكی بچووكی به خێراییه‌كی ڕاده‌به‌ر لێ خوڕیوه.
تا ئێسته ڤاتیكان له لای خۆیه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری له باره‌ی ئه‌م قسانه‌ی پاپا فرانسیس نه‌داوه.
بڕیار وایه كتێبی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات" له 14ـی كانوونی دووه‌می 2025 بڵاو بكرێته‌وه.