هاووڵاتییەک: جلی کوردی بە شێواز و ستایلی جاران جوانە

کاتێک باس لە جلوبەرگی کوردی دەکەین، ڕاستەوخۆ بیر لە قوماشی بە نەخش و نیگاری ڕەنگاوڕەنگ و شیوازی تایبەتیی دوورینی دەکەینەوە، کە نیشانەی کوڵتووری ڕەسەنی کۆمەڵایەتیی کوردین، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی ژیاندا گۆڕانی زۆر و جیاواز بەسەر دارشتن و دوورین و لەبەرکردنی جلی کوردی دا هاتووە.
پێنجشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، هاوڵاتییەکی شاری هەولێر دەڵێت: "ئیستە زۆر دەستکاری شێوازی دوورین و مۆدێلی جلی کوردی لە ئافرەتان و پیاوان کراوە."
هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: "جلی کوردی جوان و نەتەوەییە، جلی کوردی نیشانەی کوردایەتییە، لەگەڵ ئەوەشدا نیم جل و بەرگی کوردی گۆرانی بەسەردا بێت، دەمانەوێت وەکو خۆی بمێنێتەوە، چونکە جلی کوردی ڕەمزێکی نەتەوایەتییە."
کەسێکی دیکەش دەڵێت: "ئێستە هاووڵاتییان هەریەکە و بە شێوازێک جلو بەرگی کوردی دەکڕیت و دەدوورێت، جلی کوردی بە شێواز و ستایلی جاران جوانە."