ئەڵمانیا بۆ تورکیا: کورد لە سووریایەکی سەربەخۆ و ئازاد و سەقامگیردا پارێزراو بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی تاوتوێی پاراستنی ئاسایش و بارودۆخی كوردی سووریایان له داهاتووی ئه‌م وڵاته كردووه؛ ده‌شڵێت، هۆشداری داوه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له دژی هێزه كوردییه‌كان له‌و وڵاته.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له پاراستنی ئاسایشیی كورد له سووریایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و سه‌قامگیر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نالینا بێربۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هۆشداری داوه له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندێكی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له دژی هێزه كوردییه‌كان له سووریا.
بێربۆك هه‌ر ئه‌مڕۆ زه‌نگی مه‌ترسی لێ دا له‌باره‌ی گرژی و توندوتیژییه نوێیه‌كان له باكووری سووریا له نێوان سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، هه‌زاران كورد له منبج و شوێنه‌كانی دیكه‌ی سووریا له ترسی هه‌ڵگیرسانی توندوتیژییه نوێیه‌كان، ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه.
بێربۆك گوتووشیه‌تی، ئه‌مڕۆ بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌رلین و ئه‌نقه‌ره پێویست ناكات به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردی سووریا، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه.