وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: هێرشكه‌ره‌كه‌ی ماگدێبورگ "دژه‌ئیسلام"ـە

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشكه‌ره‌كه‌ی ماگدێبورگ "دژه‌ئیسلام" بووه؛ ده‌شڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه، به‌رده‌وامن.
شه‌ممه، 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نانسی فیزه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری ماگدێبورگی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد، پێشتر هه‌ڵوێستی "دژه‌ئیسلام"ـی هه‌بووه.
نانسی فیزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وامن. گوتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌رێمه فیدراڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ گرتنبه‌ری ڕێوشوێنی توندتری ئه‌منی به‌ڕێوه چوو.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، شۆفێرێك له ئه‌ڵمانیا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و قوربانیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڕوونیان كرده‌وه، هێرشه‌كه له له شاری ماگدێبورگی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه و له ئه‌نجامدا قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، هێرشكه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراوه. هاوكات پۆلیس گوتوویه‌تی: له‌و هێرشه‌دا پێنج كه‌س كوژراون و نزیکەی 200 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.