دانیشتووانی شارۆچکەی مەعلوولا لە سووریا بە زمانی 'عیسای مەسیح' قسە دەکەن

شارۆچکەی مەعلوولا لە سووریا
شارۆچکەی مەعلوولا لە سووریا

شارۆچكه‌یه‌كی سووری تا ئێسته‌ به‌ زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان كه‌ زمانی كۆنی عیسای مه‌سیحه‌ (د.خ) قسه‌ ده‌كه‌ن و نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ش پارێزگاریی له‌و زمانه‌ ده‌كه‌ن.

شارۆچكه‌ی مه‌علوولا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕیفی باكووری دیمه‌شق و به‌ كولتوور و زمانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه‌، تا ئێسته‌ش دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ زمانی كۆنی "ئارامی"، كه‌ زمانی عیسای مه‌سیحه‌ (د.خ) قسه‌ ده‌كه‌ن.

مه‌علوولا له‌ پێشه‌نگی ناوچه‌كانی سووریایه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ زمانه‌كه‌ی كردووه‌ و نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ش به‌ شێوه‌ی زاره‌كی گواستوویه‌تییانه‌وه‌.

ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ فێربوونی زمانی ئارامی هه‌یه‌ و سه‌ر به‌ زانكۆی دیمه‌شقه‌ و ماوه‌ی 15 ساڵه‌، به‌رده‌وام قوتابییان فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ به‌ زمانی ئارامی ده‌كات.

مه‌علوولا سه‌ره‌ڕای سروشته‌ هێمن و ئارام و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی، به‌ڵام مێژوویه‌كی پڕ له‌ ئاسته‌نگی هه‌یه‌ و له‌ چاخه‌ كۆنه‌كاندا، زۆرێك له‌وانه‌ی چه‌وسێندراونه‌ته‌وه‌، په‌نایان بۆ بردووه‌ و وه‌كوو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام لێی ژیاون.

شارۆچكه‌كه‌ ساڵی 2013 له‌ لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ داگیر كرا، كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ "شه‌ممه‌ی ڕه‌ش" ناسراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دانیشتووانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی ئاواره‌ بوون.

مه‌علوولا سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان، به‌ڵام هێشتا به‌ سێمبوڵی ڕۆشنبیری و مێژوویی داده‌نرێت و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاماده‌ن پارێزگاری له‌ كولتوور و زمانه‌كه‌یان بكه‌ن كه‌ بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی مه‌سیحیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 
Fly Erbil Advertisment