زاخۆ.. لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 7 هەزار منداڵ لەدایكبوون

پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ، ڕایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی زاخۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 7 ھەزار و 135 منداڵ لە دایكبوونە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی زاخۆ ڕاشیگەیاند "لە سنوورەکە 61 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانەش ھەبووە."
دەشڵێت: "ھەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 500 كەس گیانیان لەدەست داوە."
لای خۆیەوە تەندروستی کەرکووک ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 39 هەزار منداڵ لە کەرکووک لە دایکبوون.