سبەینێ ڕەشابەیەکی خۆڵاوی عێراق دەگرێتەوە

کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ لە دوای نیوەڕۆوە ڕەشەبایەکی تۆز و خوڵاوی بە خێرایی سەروی 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە.

دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری لە هەڵکردنی ڕەشەبایەکی خۆڵاوی لە باشووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشووری عێراقداوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕەشەباکە لە پارێزگاکانی دیالە، بەغدا، سەڵاحەددین، واست و دیوانی خێراییەکەی لە هەر کاتژمێرێکدا 70 بۆ 80 کیلۆمەتر دەبێت.  

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق تۆمارکراوە کە 26 پلەی سیلیزی بووە، بەپێچەوانەشەوە نزمترین پلە لە پارێزگای ئەنبار تۆمارکراوە کە 16 پلە بووە. 

 

 
 
Fly Erbil Advertisment