دوای سەرۆکی کۆریای باشوور، سەرۆک وەزیرانیش دوورخرایەوە

پەرلەمانی کۆریای باشوور دوای لادانی سەرۆکی وڵاتەکەیان، ئەمڕۆ هەینی 27 کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیرانیشیان دوورخستەوە.
بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی کۆریای باشوور کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لەدەستە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوورخستنەوەی هان دوک سوو، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دوورخستەووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە 300 پەرلەمانتار ئامادە بوون، 192 یان دەنگیان بە دوورخستنەوەی دوک سوو دا.
دوورخستنەوەی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لە کاتێکدایە، کە داواکارییەکەی پەرلەمانی جێبەجی نەکرد بۆ دەستبەجێ دەستنیشان کردنی سێ دادوەر بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵاتی دادوەری.
بە گوێڕەی یاسای پەرلەمانی کۆریای باشوور، لە کاتی دوورخستنەوەی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵات، وەزیری دارایی بە وەکالەت وڵات بەڕێوە دەبات.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر لە 14 کانوونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی کۆریای باشوور، بە زۆرینەی دەنگ، یۆن سۆک یۆل سەرۆکی وڵاتەکەیان دوورخستووە، بەهۆی ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی سەربازی لە وڵاتدا، دوای ئەم هەنگاوە هان دوک سوو، سەرۆک وەزیرانی وڵات سەرەڕای ئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆی، دەسەڵاتی سەرۆکیشی پێدرا بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتە.