زیاد لە 50 هەزار گەشتیار لە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران بەشداریی ئاهەنگی سەری ساڵیان کرد

له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆ ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ، سه‌رووی په‌نجا هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كرد، له‌سه‌دا هه‌شتای ئه‌وگه‌شتیارانه خه‌ڵكی ناوه‌راست و خوارووی عێراق بوون.
بۆ پێشوازی ساڵی نوێ ئامادەکاری تەواو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا، پێشتر تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان بۆ گەشتیاران فەراهەم کرابوون، زۆرینەشیان لە خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون.
مسته‌فا كیفاح ،گه‌شتیارێکی عه‌ره‌بی خەڵکی بەغدا گوتی: بەغدا زۆر خۆش و سەرنج ڕاکێشە، لە منداڵییەوە لە بەغدا گەورەبوومە، بەڵام ئەو شوێنە گەشتیارییانەی هەرێمی کوردستان زۆر خۆشن، وەکو وڵاتانی ئەورووپان، لەوانەش شوێنەوارەکان، بەتایبەت کە بەسەر تلیفریکەوە سەر دەکەویت، بڕوا ناکەی ئەوە لە عێراق هەبێت.
لە ناوچە گەشتیارییەکانی رواندز شەوە ئاهەنگی پێشوازی ساڵی نوێ سازکران، لە ناوەندی سۆرانیش ئامادەکاری باش کرابوو.
فه‌یسه‌ل سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران گوتی: ئەو ماستەرپلانەی ئێمە و خەڵکی سۆران چاوەڕوانیی دەکەین، ئێستا لە جێبەجێکردن دایە و بەشێک لە کارەکانی دەستی پێکردووە، ئێمە پێمان وایە، ئەو پلانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕووی گەشتیارییەوە، زۆر تایبەت دەبێت، لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو، ڕەنگدانەوەیەکی زۆری لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتیاریی لە سۆران دەبێت بە زیادکردنی پرۆژەی گەشتیاریی.
یاری ئاگرین شاری ڕەنگ ڕێژکرد، هەمووان چێژیان لێبینی، لە ئیدارەی سۆران بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا.
هەرێمی کوردستان لەبواری گەشتیاریدا هەنگاوی زۆری بڕیون، نەک تەنها لەعێراق، لەوڵاتانی پێشکەوتوش بۆتە جێگای سەرنج و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ بوژانەوەی زیاتری ئەم کەرتە ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبن.