وەزارەتی دارایی خشەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە یەکشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تاوەکوو چوار شەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان مووچەکانیان وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکاریی مووچەی مانگی 11، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە دەکرێت.
هەروەها جەختیشی کردووەتەوە کە سوورن لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
