بەم نزیکانە پردی گەلی عەلی بەگ دەکرێتەوە

قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران ڕایگەیاند: پردی گەلی عەلی بەگ چاککراوەتەوە و بەم نزیکانە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
شەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بە ڕووداوێکی هاتوچۆ بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگ زیانی بەرکەوت و بووە هۆی وەستانی هاتوچۆ لەسەر پردەکە، دەستبەجێ دەست لایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوکاری کۆمپانیای حاجی بەکر، دەست بە چاککردنەوەی کرا و دووبارە پردەکە لە لایەن کۆمپانیای کاڤین قیر کرایەوە.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ئاشکرای دەکات، دوایی هەشت ڕۆژ کارکردن لە پردەکە، ئێستادا کارەکانی تەواو کراون و کۆتاییان پێ هاتووە، لە کاتێکی نزیکدا دووبارە دەکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتیان.