هەفتەی داهاتوو شایستەی مانگەکانی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

سێشەممە 7ی ئەم مانگە هاوکات لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. هەفتەی داهاتووش شایستەی مانگەکانی 7 و 8 سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک  دابەش دەکرێت

کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردووەتەوە، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکراوە.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە   دینارە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment