ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بە ژمارە

پێنج ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجلس  لە پێنج لاوە شارەکەی وێران کردووە و زیانەکان بە نزیکەی 150 ملیار دۆلار خەملێندراوە و پێشبینی فراوان بوونی ڕووبەری سووتان و زیانەکان دەکرێت.

"پێنج ناوچەکەی ئاگر لە لۆس ئەنجلس"

"ڕووبەری 145 کیلۆمەتر سووتاوە "

لە پێنج شوێنی جیاواز لە لۆس ئەنجلۆس ئاگری گەورە کەوتووەتەوە؛ گەورەترینیان، ئاگرەکەی پالیسادسە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەکە، نزیکەی ڕووبەری 81 کیلۆمەتر دووجای سووتاندووە، ئەو شارۆچکەیە چەندین ملیارلێر و کەسانی بە ناوبانگی تێدا دەژی.

دووەم گەورەترەین ئاگر بە ئیتن ناونراوە و دەکەوێتە ئاڵتادینا، لە دەوروبەری ڕۆژئاوای لۆس ئەنجلس، ئاگرەکە نزیکەی 55 کیلۆمەتر دووجا ناوچەکەی سووتاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاگر کوژێنەوە، ئاگرەکەی ئەم دوو ناوچەیە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراون.

سێ ئاگرکەوتنەوەکەی دیکە بەراورد بە دوو ناوچەکەی دیکە (پالیسادسە ، ئیتن) بچووکترن، ئەوانیش ئاگرەکەی کێنێت کە چوار کیلۆمەتر دووجا ناوچەکەی سووتاندووە، ئاگرەکەی هورست، ڕووبەری سێ کیلۆمەتر دووجای سووتاندووە، ئاگری لیدیا 1.6 کیلۆمەتر دووجای سووتاندووە.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە 145  کیلۆمەتر ڕووبەر سووتاوە و لە نێویاندا 10 هەزار خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بوون، لە نێویاندا پێنج هەزاری لە پەلیسادس، نزیکەی پێنج هەزاری دیکە لە ئیتن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ویلایەتی لۆس ئەنجلس، 10 کەس مردووە و 180  هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوونە.

"دیاردەی دزی زیادی کردووە"

پۆلیسی لۆس ئەنجلس ڕایگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی دزی کردنەوە نزیکەی 20 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

"زیانە ماددییەکان نزیکەی 150 ملیار دۆلارە"

ناوەندی AccuWeather تایبەت بە کەشناسی، زیانەکانی ئاگرەکەی بە 135 بۆ 150 ملیار دۆلار خەمڵاندووە، بەهۆی ئەوەی شارۆچکەکە خانوو و کەلوپەلی گرانبەهای لێ بووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment