مەسرور بارزانی: سوپاسی پێشوازیی گەرمی شا عەبدوڵڵای دووەم دەکەم

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شای ئوردن
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شای ئوردن

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووینەوە و باسمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد.

یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، کۆبووەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند:"سوپاسی پێشوازیی گەرمی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردن دەکەم".

هاوکات گوتی:"بەیەکەوە باسمان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد."

 

 
 
Fly Erbil Advertisment