ئەپیکور: 20 هەزار وەبەرهێنەری بیانی لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" تایبەت بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێم و بەغدا لەسەرهێڵن بۆ دەست پێ کردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، چونکە زیانی ڕاگرتنەکەی بۆ هەموو عێراقە.
کاگینز گوتیشی: کۆمپانیاکانی نەوت لە ساڵی 2005وە لە هەرێمی کوردستانن و بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە، هەروەها نزیکەی 20 هەزار وەبەرهێنەری بیانی کار لە کەرتی وزە و نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئاماژەی بەوەش دا "هیوادارن پەرلەمانی عێراق گوێ لەسەرۆک وەزیرانی عێراق بگرن و هەمواری یاسای بودجە تێپەڕێنن، تا هەناردەی نەوت دەست پێ بکاتەوە."
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکوور دەشڵێت: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لەگەڵ هەرێم و بەغدا لەسەرهێڵە بۆ دەست پێ کردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، چونکە کردنەوەی بۆریی نەوتی تورکیا-عێراق زۆر گرنگە."
کاگینز گوتیشی: "پێش ڕاگرتن، نزیکەی 400 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرا و ئەگەر دەست بە هەناردەکردنی بکرێتەوە سوودەکەی بۆ هەموو عێراقە؛ هەروەها ئەو پارەیەی لە هەناردەی نەوتی هەرێم دەست دەکەوێت، دەکرێت ژێرخانەکانی عێراقی پێ بەهێز بکرێت و ئابووری عێراق ببووژێنێتەوە."
دەشڵێت: وەبەرهێنەرە بیانییەکانش بەچاوی باش سەیری عێراق دەکەن.
کاگینز باسی لەوەش کرد "ئاگامان لە گفتوگۆکانی هەمواری بودجەیە، هیودارین پەرلەمانتاران گوێ لە سوودانی بگرن کە گوتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرنگە."
کۆمپانیاکانی ئەپیکوور لە 2005وە لە هەرێمی کوردستانن و بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە.