فڕۆکەیەکی دیکەی کۆریای باشوور ئاگری گرت

وێنەی ئاگر کەوتنەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جۆری ئەیرباس A321-200
وێنەی ئاگر کەوتنەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جۆری ئەیرباس A321-200

ئاژانسی یۆنهاپ بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک بۆ جاری دووەم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی گیمهای لە شاری بوسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور ئاگر لە ناو فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس لەکاتی ڕزگارکردنیان برینداربوون.

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاند، ئاگرەکە لە بەشی دواوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری ئەیرباس A321-200 کەوتۆتەوە، ئەمەش تەنیا پێش ئەوەی بڕیار بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی گیمهای لە شاری بوسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سیئۆلەوە بفڕێت و ئاماژەیان بەوەش کردووە، سەرجەم سەرنشینەکان کە ژمارەیان 169 سەرنشین و 6 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی و یەک کارمەندی چاککردنەوە لەناو فڕۆکەکەدا بوون، ئەوانیش سەلامەتن .

ڕاشیگەیاند، لە نێو ئەو 169 سەرنشینەدا 22 کەسیان بیانی بوون، لە "18 چینی، دوو ئەمەریکی، بەریتانییەک و فلیپینییەک پێکهاتبوون ".

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور کە 181 سەرنشینی هەڵگرتبوو، گڕی گرت، کاتێک لە فڕۆکەخانەی کۆریای باشوور لە ڕێڕەوی فڕین لایدا و خۆی بە دیوارێکی کۆنکرێتیدا کێشا، بەهۆیەوە 179 کەس مردن و دوو کەسیش ڕزگاریان بووە و بە یەکێک لە خراپترین کارەساتەکانی فڕۆکەوانی وڵاتەکەدا دادەنرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment