کۆشکی سپی: ترەمپ داوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور دەکات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەدوای داماڵینی تەواوی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوورەوەیە.
برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە لێدوانێکی بۆ دەزگایەکی میدیایی کۆریای باشوور، ڕایگەیاندووە، ترەمپ هەوڵی داماڵینی تەواوی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور دەدات، "وەک چۆن لە خولی یەکەمیدا کردبووی".
هیوز ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور هەیە، ترەمپ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی لەگەڵ ئەو سەرۆکە دروست کردووە، هەروەها یەکەمجاریشە سەرکردەیەکی ئەمەریکا پابەند بێت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش ئاماژەیەکی دیارە بۆ ئەو بەیاننامە هاوبەشەی ترەمپ و کیم لە میانی ئیمزاکردنی لوتکەی خۆیان لە سەنگافورە لە مانگی حوزەیرانی 2018 .
بەپێی بەڵگەنامەی ساڵی 2018، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ داماڵینی تەواوەتی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا.