ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان دابەزی
ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان بۆ 3% دابەزی

دەستەی ئاماری هەرێم داتای نوێی بڵاو کردەوە و بەپێی داتاکان ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان لە 3% کەم بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە پێوەری نرخی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 107.9 خاڵ بەراورد بە مانگی پێش خۆی کەم بووەتەوە، کە ئەوکات 108 خاڵ بووە.
مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هەڵاوسان 3.5% بوو، واتە لە مانگێکدا ڕێژەی هەڵاوسان 0.5 لەسەد کەم بووەتەوە.
ڕێژەی هەڵاوسان دەرخەری بەرزبوونەوەیەکی گشتییە لە ئاستی ساڵانە لە نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان، لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهای دینار یەکێکە لە سەرەکیترین کارتێکەرەکانی بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخەکان، تا بەهای دینار زیاتر داببەزێت تێکڕای نرخەکان و هەڵاوسان زیاتر بەرز دەبنەوە.