ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا: ئەستێرۆکەیەک بەر زەوی دەکەوێت

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێبینییه‌كانیان ده‌ریانخستووه، كه ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ئهستێرۆكهیهكی تازه‌دۆزراوه هه‌یه به زه‌وی له ماوه‌ی كه‌متر له ده ساڵی داهاتوودا.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا بڵاوی كرده‌وه، تێبینییه‌كانیان ده‌ستنیشانیان كردووه، ئه‌گه‌ری به‌ریه‌كه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێرۆكه‌یه هه‌یه به زه‌وی كه له كانوونی دووه‌می 2024 بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی ئاگادارکردنەوە لە چیلی دۆزرایەوە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به ڕێژه‌ی 1.2% ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م ئه‌ستێرۆكه‌یه كه به "2024 وای ئاڕ 4" ناسراوه، له 22ـی كانوونی دووه‌می 2032 به‌ر زه‌وی بكه‌وێت.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئهستێرۆكهكه قه‌باره‌كه‌ی له نێوان 40 بۆ 100 مه‌تردایه. گوتووشیه‌تی، به‌ریه‌كه‌وتنی ئه‌م جۆره ئه‌ستێرۆكانه چه‌ند هه‌زار ساڵ جارێك به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر هه‌یه زیانی زۆر به‌ر ناوچه‌یه بگه‌یه‌نن كه بهریهكهوتنیان ده‌بێت.
به پێی ئاژانسه‌كه، ئه‌م ئه‌ستێرۆكه‌یه له پله‌ی سێیه‌می پێوه‌ره‌كانی مه‌ترسی كاریگه‌ریی تۆرینۆی ناسادا دێت، كه له سفره‌وه تاوه‌كوو 10 پله ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌یه پۆلێنه‌كه ڕێك بۆ سفر مه‌ترسی بگۆڕێت.
ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه‌ش كردووه، له داهاتوودا چاودێرییه‌كانی زیاتر ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێرۆكه به زه‌وی.