ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دەکات .
دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاگەیاند، مۆسکۆ نیازی وایە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بکات.
پێشتر فو کۆنگ، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندبوو، ژمارەیەک وڵات داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان سەبارەت بە ئۆکرانیا کردووە، جەختی لەوەش کردەوە کە چین وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، لە مانگی شوباتدا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت.
ڕۆژی هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند "لەسەر داوای وڵاتانی ڕۆژاوا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت."
ئاماژەى بەوەش کرد، ژمارەیەک سیاسەتمەداری ئەورووپی دەیانەوێت ململانێی ئۆکرانیا پەرە بستێنێت و بۆ ئاستێکی نوێ بەرزی بکەنەوە، چونکە چیتر ململانێکە ناڕاستەوخۆ نییە، بەڵکو ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ناتۆیە."
بەرپرسانی ڕووسیا، پەنجەی تۆمەت و هەڕەشە بۆ ئەورووپا و ئەمەریکا ڕادەکێشن، ئەمەش لەدوای ئەو هەوڵەی سەرۆکی فەرەنسا دێت، کە مەبەستی کۆکردنەوەی وڵاتانی ناتۆ بۆ هاوکاریی سەربازیی ئۆکرانیا بوو.