بەریتانیا.. بە چەقۆ مێردمنداڵێکی 15 ساڵان کوژرا

لە ڕووداوێکدا لە بەریتانیا بە چەقۆ مێردمنداڵێکی 15 ساڵان کوژرا و منداڵێکی دیکەی هاوتەمەنی دەستگیر کراوە.

پۆلیسی شێفیڵد ڕایگەیاند، منداڵێکی 15 ساڵان بە ناوی هارڤی ویلگوس، کە لە قوتابخانەی ئامادەیی کاسۆلیکی ئۆڵ سەینتس لە شاری شێفیڵد، بە چەقۆ بە شێوەیەکی دڕندانە بریندار کرابوو و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی سپارد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیسی شێفیڵد مێردمنداڵێکی 15 ساڵانی دیکە، بە تۆمەتی کوشتنی ویلگوس دەستگیر کراوە و لێکۆلینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامن.

هاوکات، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی ویلگوس بە دانانی گوڵ و باڵۆن و ئاڵای ئینگلتەرا لە دەرەوەی قوتابخانەکە، هاوخەمیی خۆیان بۆ مەرگی ویلگۆس دەربڕی.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment