ترەمپ: چیتر پێویستمان بە دروستکردنی سەنت نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، دروستکردنى هەر سەنتێک دوو سەنتى تێ دەچێت، ئیتر بۆچى دروستی بکەین؟!
سەرۆکی ئەمەریکا بە بڕیارێک دروستکردنی دراوی سەنتی لە وڵاتەکەی ڕاگرت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، دروستکردنی هەر سەنتێک دوو سەنتی تێ دەچێت، ئەمەش بەهەدەردانێکی گەورەی سامانی وڵاتە و جێگای قبوڵکردن نییە.
هاوکات وەزیری گەنجینەی وڵاتەکەی ڕاسپارد کە دروستکردنی ئەو جۆرە دراوە ڕابگرێت.
هەر 100 سەنتی ئەمەریکی یەکسانە بە یەک دۆلار، بەڵام نازانرێت لەدوای ڕاگرتن و دروستکردنی ئەو دراوە، لە بازاڕەکاندا دەمێنێتەوە یان دەکشێنرێتەوە، یاخود بڕیارێکی دیکەی لەبارەوە دەدرێت.
لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ دەست بەکار بوو، لەگەڵ دەست بەکاربوونیدا، کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندیی ئەمەریکا دەرکرد، یەکێکیش لە بڕیارەکان سەپاندنی باج بەسەر مەکسیک و کەندا و چین بوو.