هەرێمی کوردستان و عێراق.. بەهای دینار بەرانبەر دۆلار لە بازاڕەکاندا ناجێگیرە

بەهای دینار لە بازاڕکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرزبوونەوەدایە، بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 148 هەزار 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا.
ئەم هەفتەیە ئەمەریکا سزای بەسەر پێنج بانکی عێراقیدا سەپاند، بەڵام بەهۆی بەشدارینەکردنیان لە حەواڵەی دەرەکی سزاکان نەبووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەیەکی بەرچاوی بەهای دینار، هاوکات ئەگەری سزادانی بانکی ڕافیدەین لە ئارادایە کە ڕەنگە ناجێگیریی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆ زیاتر بکات.
وێڕای بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار نزیکەی 19 هەزار دینار جیاوازی هەیە لەگەڵ نرخی فەرمی لە بانکی ناوەندیی عێراقدا.