ساسان عه‌ونی: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوده‌بێته‌وه

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاروه‌وانییه‌كانیشه‌وه به‌رده‌وامن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەمیانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـدا، گوتی: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ 240 هەزار و 111 دەرچووە.
وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: ئێستا ناوی 35 هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیە و لە هەفتەی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران
گوتیشی: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌رده‌چێت، كه ئه‌و مافه ده‌یانگرێته‌وه، هەروەها ڕێگە نادەین هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم ڕاگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.
لەبارەی شوێنی زەوییەکانیش، ساسان عه‌ونی، ڕوونی کردەوە، شوێنی زەوییەکانی فەرمانبەران زۆر باشە و هیوادارم کەسیان هەرزانفرۆشی نەکەن.