فەرەنسا.. لە هێرشێکدا کەسێک کوژرا و ژمارەیەکیش بریندار کران

مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه‌سێك كه ناوی له لیستی "تیرۆر"ـدا هه‌یه، به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ند كه‌سێك له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و كه‌سێكی كوشتووه و ژماره‌یه‌كیشی بریندار كردووه.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه ناوی له لیستی "تیرۆر"ـدا هه‌یه، به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ند كه‌سێك له شاری مولوز له ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و كه‌سێكی كوشتووه و پێنج كه‌سی بریندار كردووه‌ته‌وه كه دوو له برینداره‌كان پۆلیسن.
له‌م باره‌وه، نیكۆڵا هێتس، داواكاریی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاندووه، هێرشبه‌ره‌كه دۆسیه‌ی تیرۆری هه‌یه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه له لایه‌ن داواكاریی گشتییه‌وه وه‌كوو توندڕه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
له لای خۆیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی نیشتمانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌دا ده‌كات. ده‌گوترێت، هێرشبه‌ره‌كه له‌دایكبووی جه‌زائیره و پێشتر بڕیاری ده‌ركردنی له فه‌ره‌نسا بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری دادگهدایه.
میشێل لۆتز، سه‌رۆكی شاره‌وانی مولوز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "شاره‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆر". هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان و خانه‌واده‌كانیان ده‌ربڕیوه.