سبەینێ لە پەروەردەی سۆران پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، ڕایگەیاند: بە مەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابییان و بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندنی ئیدارەکە پشووە.

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنسوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ سبەی دووشەممە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، ئاماژەی بەوە دا، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بەرایی (تەمهیدی) لەکاتی خۆی و بێ دواخستن ئەنجام دەدرێن بۆ ئاگاداری قوتابییان

 
Fly Erbil Advertisment