کۆریای باشوور..بەرزەپردێک داڕووخا و سێ کرێکار مردن

وێنەی بەرزە پردە ڕووخاوەکە
وێنەی بەرزە پردە ڕووخاوەکە

سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، ڕۆژنامەی "زە گاردیان"ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، لە شاری ئەنسیونج لە کۆریای باشوور، بەرزەپردێکی سەر شەقامێکی خێرا داڕووخا و لە ئەنجامدا سێ کرێکار مردن و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

کامیرای سەر داشبۆردی ئۆتۆمبیلێک، کە بەڕێکەوت ساتی داڕووخانی بەرزەپردەکەی تۆمارکردووە نیشانی دەدات چۆن بەشەکانی بەرزەپردەکە یەک لەدوای یەک دادەڕووخێن. ڕووداوەکە، ئەمڕۆ 25ـی شوباتی 2025 لە شاری ئەنسۆنیج بە دووری 70 کیلۆمەتر لە سیئۆل ڕووی دا، کاتێک پێنج کۆڵەکەی پۆڵاینی پردە تازە دروستکراوەکە هەرەسیان هێنا.

ئاژانسی فریاگوزاریی نیشتمانیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو کارەساتەدا، سێ کرێکار مردوون و حەوتی دیکەش بریندار بوون کە برینی پێنجیان سەختە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند، لەوە دەچێت کەسێکی دیکەش لە ئەنجامی داڕووخانەکەدا مردبێت، بەڵام هێشتا ئەوە ساغ نەبووەتەوە.

کرێکارانی فریاگوزاری لە ژێر پاشماوەی بەرزەپردەکەدا بە دوای برینداران و کەسانی دیکەدا دەگەڕێن، کە ڕەنگە لەوێدا گیریان خواردبێت.

سەرۆک کۆماری کوریای باشوور، داوای کردووە هەموو هەوڵێک بۆ فریاکەوتنی برینداران بدرێت.

 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment