مەسرور بارزانی: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا بۆ هەر هاوکاری و ڕۆڵێک ئامادەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا دەڵێت: پێشوازیی و پشتگیریی لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، پێشوازیی و پشتگیریی لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا.
هاوکات گوتیشی: ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاوکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەردەبڕین.