مۆڵەتی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق حەوت ڕۆژی دی کۆتایی دێت

جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، عێراق مۆڵەتی هاوردەکردنی گازی ئێرانی لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا وەردەگرێت.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، سەعید تەوەکولی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە مێدیکانیانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی مۆڵەتی ئەمەریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێرانی لە هەشتی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت، بەڵام حکوومەتی عێراق مۆڵەتی کاتی لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ کڕینی گازی ئێرانی وەردەگرێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەگەر ئەمەریکا مۆڵەتی کڕینی گازی ئێرانی بۆ عێراق نوێ نەکاتەوە، پلانی جێگرەوەیان بۆ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەبێت.

21ـی کانوونی دووەمی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ھاوردەكردنی گاز لە ئێرانەوە تێچووەكەی زۆرە، جگە لەوەش بەهۆی هەلومەرجی تایبەتی ئێران، ناتوانرێت ئەم گازە بە بەردەوامی دابین بکرێت، ئاماژەی بەوەش كرد، ھەوڵدەدەن كار لەسەر بەدیلێك بكەن، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بەرھەمی ناوخۆیی و لە رێگەی پرۆژەی تۆتاڵەوە لە باشووری عێراق كە دەستکەوتێکی گەورە دەبێت. 

 
Fly Erbil Advertisment