هێمن میرانی: داهاتی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گوتی: بەهۆی دانانی کامێراکانی شەقامەوە ڕووداوەکانی هاتووچۆ كهمبوونهتهوه.
شەممە 1ـی ئاداری 2025، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەموو داهاتی کامێراكان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی، تەنیا ئەو بڕە نەبێ کە بۆ چاککردنەوە و هەندێ بابەتی هونەری کامێراکان خەرج دەکرێت.
هێمن میرانی، جەختی لەوە کردەوە، بەهۆی دانانی کامێراکان ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ژمارەی قوربانییەکان بەراورد بە ڕابردوو کەمبوونەتەوە.
لەبارەی بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستان لە پشکنین دەرناچن و تۆمار ناکرێن، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، گوتی: ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە هیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نییە، بەڵکو پێویستە بۆ ئەو بازرگانانە بگەڕێنرێنەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان هێناوەتە ناو کوردستان.