بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی زێڕ بە ڕێژەی 45.1% زیادی کردووە

بانکی ناوەندیی عێراق، زیابدوونی ڕیژەی یەدەگی زێڕی لە بانکەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، ئەم زیادبوونە چەندین سوودی هەبە و سەقامگیری ئابووری و دارایی وڵات بەهێز دەکات.
یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، بانکی ناوەندیی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 یەدەگی زێڕی بانکی ناوەندی عێراق بە ڕێژەی 45.1% زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ هەمان چارەک لە ساڵی پێشوودا. کە لە (12.29) تریلیۆن دینار لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 بۆ (17.83) تریلیۆن دینار بۆ هەمان چارەک لە ساڵی 2024 زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی زێڕ و نرخەکانیەتی.
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە دا، زیادبوونی یەدەگی زێڕ چەندین سوودی هەیە و سەقامگیری ئابووری و دارایی بەهێز دەکات.
بانکەکە باسی لەوەش کرد، زیادبوونی یەدەگی زێڕ، ئامرازێکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دراو و پارێزگاری لە سەقامگیری دارایی وڵات.