ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێنج ئۆتومبێل دەخاتە زیاکردنی ئاشکراوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،  پێنج ئۆتومبێلی جۆراوجۆر بە پێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتومبێل دەخاتە زیاکردنی ئاشکراوە،  زیادکردنەکە ڕۆژی سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، کاتژمێر 10ـی  بەیانی لە (هۆڵی شەهیدانی 1ـی شوبات) بەڕێوە دەچێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕاشیگەیاندووە، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە: 

1-دانانی چەکی پەسەندکراو بەبڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی.

2-ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

3-فرۆشتنی ئۆتومبێلەکان بەشێوەی نەختینە دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیرێت.

4-کڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژ ئۆتومبێلەکان بگوازێتەوە.

5-دەتوانن ئۆتومبێلەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە شوێنی ئاماژەپێکراو ببینن.

6-وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە بە زیاد دەبێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment