کارەبای وزەی خۆر بۆ 83 قوتابخانەی کوردستان دابین دەکرێت

کارەبای وزەی خۆر
کارەبای وزەی خۆر

بەرێوەبەری گشتی بیناسازی سەربەوەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت: سەرۆک وەزیران بڕی 5 ملیار دیناری دابینکردووە، بۆ ئەوەی  لەرێگەی سیستەمی وزەی خۆر کارەبا بۆ 83 قوتابخانە دابین بکرێت.

لە قۆناغی یەکەم لە 11 قوتابخانە و لە قۆناغی دووەمیش 72 قوتابخانە کارەبایان لە رێگەی سیستەمی وزەی خۆر بۆ دابین دەکرێت.

پلانیش ھەیە سەدا75ـی قوتابخانەکان  لە رێگەی سیستەمی وزەی خۆر کارەبایان بۆ دابین بکرێت،  لەگەڵ خۆرھەڵھاتن  دەبنە خاوەنی 20 ئەمپیر کارەبا، دوای خۆرئاوابوون کارەباکەیان دەبێت بە 8ئەمپیر،

قوتابخانەی گوندی عەزە،نزیکەی ساڵێکە ئەزمونیان لەگەڵ کارەبای 24 کاتژمێری بە ڕێگەی وزەی نوێی بووەوە ھەیە. قوتابی و مامۆستایان ساڵێکە ئەوەی باسی نەکەن گرفتی کارەبایە، بەیانیان و ئێواران دەوام لەم قوتابخانە هەیە، ھەردوو بەرێوەبەری، باس لە باشیەکانی ئەم سیستەمە دەکەن.

مەغدید حەمەد، بەرێوەبەری قوتابخانەی عەزە دەڵێت: ئێمە لە کۆڵ موەلیدە و پچڕانی هێلەکانی کارەبای موەلیدە و کانەکردنی موەلیدە بووینەوە، هەر ڕۆژێک کە موەلیدەکە کاری نەدەکرد، کارەکانمان دەوەستان، چونکە زۆرینەی کارەکانمان بە سیستەمە و کێشەمان بۆ دروست دەبوو، بەڵام لە پارەوە کە کارەبای سیستەمی خۆرمان هەیە، هیچ کێشەیەکمان نەماوە و کارەکانمان بە ڕێکی بەڕێوەدەچن.

دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ قوتابخانەکان، لە قۆناغی یەکەمدا لە 11 قوتابخانە جێبەجێ دەکرێت،

لە قۆناغی دووەمشدا دەبێتە 72 قوتابخانە، گرنگی پرۆژەکە وایکردوە سەرۆک وەزیران بڕی 5 ملیار دینار  دابین بکات کە 83 قوتابخانە لە  ھەرێمی کوردستان کارەبایان ببێتە سیستەمی وزەی خۆر.

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی لە قۆناغی سێەمدا لە سەدا75 قوتابخانەکان کارەبایان لە رێگە وزەی خۆر بۆ دابین بکرێت.

زێوەر  سابر، بەڕێوەبەری گشتی بیناسازی لە وەزارەتی پەروەردە گوتی: بە پشتیوانی خوای گەورە لە پلانماندا هەیە لە کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بکەینە وزەی خۆر لەبەر ئەوەی ژینگە دۆستە، هاوکات بارگرانی لەسەر کارەبای گشتی کەم بکەینەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment