وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: لە دوو مانگی ڕابردوو تیمەکانی چاودێری بازرگانی 317سەرپێچیان تۆمارکردووە

لەمانگی رەمەزاندا چاودێری بازرگانی هەوڵەکانیان چڕکردووەتە لەسەر کاڵا و شتوومەکەکان لە بازاڕدا و چەند شوێنێکیش داخراون و سزادراون.
سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوو مانگی ڕابردوودا تیمەکانی چاودێری بازرگانی 317سەرپێچیان تۆمارکردووە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، تیمەکانی چاودێری بازرگانی تیمەکانیان زیادکردووە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ.
سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، سەفا سەید خان، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لیژنەکانی چاودێری بازاڕ، لە مانگی رەمەزاندا، بەشێوەیەکی مەیدانی و زۆر بەچڕی چاودێری تەواوی بازاڕ دەکەن و تەنیا لە چوار ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا سێ شوێنیان داخستووە.
سەفا سەیدخان، گوتیشی: جگەلە داخستن 10شوێنی دیکە پێبژاردنیان بۆکراوە و چەند شوێنی دیکەش بەڵێنامەیان پێ پرکراوەتەوە.