ئه‌مڕۆ 50 ساڵ بەسەر رێککەوتنی جەزائیر تێدەپەڕێت

ئه‌مڕۆ 50 ساڵ به‌سه‌ر پیلانگێڕییه‌كی دیكه‌ی شوومی دژ به خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردا تێده‌په‌ڕێت كه به نێوه‌ندگیری وڵاتی جه‌زائیر له نێوان عێراق و ئێران واژوو كرا و به رێككه‌وتنی جه‌زائیر ناسرا.
"تۆ بۆ من شۆڕشی كوردی له‌ناو ببه، من له‌به‌شی خۆم بۆ تۆ له ناوچه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب خۆش ده‌بم"، ئه‌مه به‌ڵێنی عێراق بوو بۆ ئێران به نێوه‌ندگیری جه‌زائیر، كه له ساڵی 1975 رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، كه دواتر به رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ناسرا.
ورده‌كاری ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر به‌شێوه‌یه‌ك بوون، به مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی و كۆتاییهێنان به خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورد له كوردستانی عێراقدا، رۆژی 6ـی ئاداری 1975 به ناوبژیوانی جه‌زائیر ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان حكوومه‌تی عێراق و شای ئێران واژۆ كرا كرا.
گه‌مارۆدانى شۆڕشی كوردستان و سستكردنی بزاڤه ڕزگاریخوازه‌كه‌ی له خاڵه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیدا بوو، به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، ڕژێمی به‌عس ده‌ستی له نیوه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب هه‌ڵگرت بۆ ئێران، له به‌رامبه‌ردا تاران هاریكاری ته‌واوی ڕژێمی به‌عس بكات له گه‌مارۆدانی شۆڕشی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی مه‌لا مستەفا بارزانی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێككه‌وتننامه‌كه، جه‌خت له گرتنبه‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی كرده‌وه و به یه‌كێك پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژ به بزاڤى ڕزگاریخوازی كوردستان داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ش، دوای وه‌ستانی دانوستانه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوول و حكوومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له 26ی ئاداری ساڵی 1974، جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس شه‌ڕی له دژی كورد ڕاگه‌یاند، كه پێشتر به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970 وه‌ستابوو.
له 15ـی نیسانی 1974 سوپای رژێم ده‌ستی به هێرشه‌كانی له موسڵه‌وه بۆ زاخۆ كرده‌وه و تا مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ زۆرێك له ناوچه‌كانی كوردستانی داگیر كرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناچاركران به‌ره‌و ناوچه‌كانی زۆزك، هه‌ندرێن، گه‌رووی عومه‌ر ئاغا و دۆڵی ئاكۆیان پاشه‌كشێ بكه‌ن.
به‌ڵام دواتر هه‌ر له هه‌مان مانگ جارێكی تر پارسه‌نگی شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی كورد گۆڕا، هێزی پێشمه‌رگه توانیان به‌ر به پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراقی بگرن و ته‌نانه‌ت له زۆر شوێن پاشه‌كشه‌شیان پێ بكه‌ن.
له نێوان ڕۆژانی 4 تا 6ـی ئاداری ساڵی 1975 كۆنگره‌ی سه‌رانی ئۆپێك له پایته‌ختی جه‌زائیر به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د ڕه‌زا شای ئێران و سه‌دام حسێن، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌شدار بوون. له‌كاتێكیشدا كێشه‌كانی ئێران و عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا به لووتكه گه‌یشتبوون، له‌سه‌ر پێشنیازی هاواری بۆمیدیه‌نی سه‌رۆك كۆماری جه‌زائیر له په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ڕه‌زا شا و سه‌دام حسێن و هاواری بۆمیدیه‌ن ڕێككه‌وتن، كه ئێران یارمه‌تی عێراق بدات له ئابلوقه‌دانی شۆڕشی كورد و چیتر ده‌ست له كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق وه‌رنه‌دات، له به‌رامبه‌ر ده‌سبه‌رداربوونی عێراق له چه‌ند زه‌وییه‌كی (شط العرب) بۆ ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره ئاوییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ی قوسته‌نته‌نییه‌ی ساڵی 1913ـی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تی عوسمانی.