زێلینسکی و ترەمپ لە سعوودیە کۆ دەبنەوە

ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: دووشەممەی داهاتوو دەچێتە سعوودیە بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆ ببێتەوە.
ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردەوە، تیمێکی دانووستنکارانی ئۆکرانیا لە سعوودیە دەمێننەوە بۆ ئەوەی کار لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان بکەن.
زێلینسکی ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی لەهەر کەسێک زیاتر ئاشتی دەوێت، دەڵێت: بە دۆناڵد ترەمپمان ڕاگەیاندووە، ئۆکرانیا ئامادەیە بەپەلە کار بۆ بونیاتنانی ئاشتی بکات.