دادگای کۆریای باشوور بڕیاری ئازادکردنی سەرۆکی لابراوی دەرکرد

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، 7ـی ئاداری 2025، یون سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور لە دەستبەسەری ئازاد کرا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگا داوایەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرگیرییەکەی پەسەندکرد بەهۆی سەپاندنی کورتی یاسای سەربازییەوە.

یۆن مانگی ڕابردوو داواکارییەکەی لە دادگای ناوەندیی ناوچەی سیئۆل تۆمارکردووە و ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارکردنی لەسەر ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە 3ـی کانوونی دووەمدا "نایاساییە".

ئەنجوومەنی نیشتمانی لە 14ـی کانوونی دووەمدا، لێپێچینەوەی لەگەڵ یۆن کرد و دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی کە گوایە "سەرکردایەتی یاخیبوونی کردووە و دەسەڵاتی خراپ بەکارهێناوە" بە ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا.

یون سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکرا.

دادگای دەستووری لە ڕۆژی وەرگرتنی دۆسیەکە لە 14ی کانوونی دووەمەوە 180ڕۆژی لەبەردەمدایە تا بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نیشتمانی پشتڕاست بکاتەوە و یان یۆن دووربخاتەوە یان بیگەڕێنێتەوە.

ئەگەر یۆن لێپێچینەوە لە پۆستەکەی بکرێت، ئەوا لە ماوەی 60 ڕۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی دەکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment