ئەردەوان ئیبراهیم: بۆ ئەوەی کارەبای سۆران ببێتە 24کاتژمێری پێویستمان بە 300مێگاوات کارەبا هەیە

شوێنی دانانی وێستگەی نوێی کارەبای سۆران
شوێنی دانانی وێستگەی نوێی کارەبای سۆران

وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەندرێت و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆرانیش دەڵێت: پێویستیمان بە 300مێگاوات کارەبا هەیە. 

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە ئێستادا پێویستیمان بە وێستگەیەکی نوێی کارەبایە، چونکە تەنیا یەک وێستگەی کارەبامان هەیە، شوێنی دانانی وێستگەکەمان دیاریکردووە.

ئەردەوان ئیبراهیم، گوتیشی: بەگوێرەی ئەو پلانەی داندراوە، پێشبینی دەکەین ئەمساڵ ئەم وێستەگەیە بکەوێتە کار.

بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران باسی لەوەشکرد: بۆ ئەوەی کارەبای سۆران ببێتە 24کاتژمێری پێویستی بە 300مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام لە ئێستا دا تەنیا 150مێگاوات کارەبا لە سنوورەکە هەیە.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە شەش شارۆچکە پێکدێت و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێری پایتەخت و 120 کیلۆمەتر لە هەولێر دوورە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment