ئیسرائیل ئامادەیی دەربڕی بەرگریی لە درووزەکانی سووریا بكات

دوای چەند ڕۆژێک لە سەرهەڵدانی گرژییەکان، ئیسرائیل ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ بەرگریکردن لە درووزەکان لە سووریا.

دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: ئامادەیە بەرگریی لە درووزەکان بکات لە سووریا." ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دێت لە توندوتیژی لە سووریا کە بووە هۆی کۆمەڵکوژییەکی بەکۆمەڵی کەمینەیەکی دیکەی ئایینی.

هەفتەی ڕابردوو توندوتیژی لە نێوان چەکدارانی حکوومەتی نوێی سوریا و هێزەکانی نزیک لە بەشار ئەسەد سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا دەستی پێ کرد.

لە بەیاننامەیەکدا، دەیڤید مینسەر، گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل، توندوتیژییەکانی بە "کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی" وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل "ئەگەر پێویست بکات، بۆ بەرگریکردن لە درووزەکان ئامادەیە"، بەڵام وردەکاری نەخستەڕوو.

هەر ئەمڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ڕەتی کردەوە ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا بكات كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتنی عه‌له‌وییه‌كان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها لێدوانی به‌رپرسانی ئیسرائیلیشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شه‌رع بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه.

 
 
Fly Erbil Advertisment